سەرچاوەیەكی ئەمنی رايگەیاند، خالید مەحمود، ناسراو بە شێخ خالید، ئەفسەری پۆلیسی ناحیەی پردێ بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئەیلول "بە دەستڕێژی گولــلە كوژراوە"، لەكاتی بەڕێكەوتنی بۆ دەوام، لە سەر رێگای سەرەكی كەركوك – هەولێر، لە نزیكی پردێ.
سەرچاوەكە دەڵێت هێزە ئەمنییەكان دەستیانكردووە بە لێكۆڵینەوە.










