🖱 دزینی کلیک (Clickjacking) 🖱
🔍 دزینی کلیک چیه؟ جۆرێکی فێڵە کە هاکەرەکان (هێرشبەرەکان) وا لە شێواز یان ڕووکاری دووگمەیەک دەکەن کە بگۆڕێت 🎭. ئەوان دووگمەیەکی نھێنیان دائەنێنە سەر دووگمەیەکی ڕاستەقینە، بۆ ئەوەی تۆ بێ ئاگا کلیک لەسەر شتێک بکەیت کە نەتزانیوە چیە.
👀 نموونەی باو لە وێبسایتی کوردیەکان:
· دووگمەی فێڵی پلەی فیلم 🎬: کاتێک دەتەوێ سەیری فیلمێک بکەیت، دووگمەیەکی گەورەی "پلەی" دەبینیت. بەڵام کاتێک کلیک دەکەیت، دەتبات بۆ سەر:
· 🔞 وێبسایتی پۆڕن
· 🎣 وێبسایتی سکام کە نوسراوە: "پیرۆزە! بوویتە براوەی ئایفۆن" 📱
· دووگمەی فێڵی وەرگرتنی خەلات 🎁: دووگمەیەک دەبینیت کە نوسراوە "کیلک بکە بۆ وەرگرتنی خەلاتەکەت". کاتێک کلیک دەکەیت، خەلاتەکەت وەرناگریت، بەڵکو داوای:
· 🔢 ژمارەی مۆبایل
· 🔐 زانیاری هەستیاری (وەکو پاسوۆڕد) لێدەکرێت.
· دووگمەی فێڵی داونلۆد (Download) ⬇️: کاتێک دەتەوێ بەرنامەیەکی کڕاککراو بەڕایگان بەدەستبهێنیت، چەندین دووگمەی "داونلۆدم بکە" دەبینیت. زۆربەی ئەم دووگانانە:
· 📢 تەنیا ڕیکلامن
· 🦠 فایلێکی زیانبەخشن کە ڤایرۆسە.
🛡️ چۆن خۆمان بپارێزین؟
1. کلیک لەسەر هەموو شتێک مەکە! ❌ بەتایبەتی لەسەر وێبسایتە نەناسراوەکان.
2. ئەم دوو زیادکراوانە (Extensions) بەکاربهێنە لەسەر براوسەرەکەت:
https://noscript.net/https://ublockorigin.com/نوسراوی: سایبەر کورد 👨💻