1/20ئەمڕۆ، ۱۸ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێی بچووککراوەی فەکەڵتی ئاداب هات، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و هونەری و لیژنەی نوێنەرایتی فاکەلتی ئاداب بەیانیان ڕێکخرابوو.
لە یاری کۆتایی خولەکەدا، هەردوو تیپی قوتابیانی بەشی جوگرافیا و تیپی قوتابیانی بەشی مێژوو ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. دوای پێشکەشکردنی یارییەکی بەهێز و پڕ کێبڕکێ، تیپی قوتابیانی بەشی مێژوو توانییان سەرکەوتن بەدەستبهێنن و ببنە پاڵەوانی خولەکە.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، دکتۆر کارمەند حەمەد، ڕاگری فەکەڵتی ئاداب و یاریدەدەری ڕاگر و بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆکەمان، خەڵات و مەدالیایان بەسەر قوتابییانی بەشداربوودا دابەشکرد.
بەناوی لیژنەی نوێنەرایتی فەکەڵتی ئادابەوە، پیرۆزبایی لە هەردوو تیپ دەکەین هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.









