پرسیارکرا لە شێخ ابن عثیمین دەربارەی کەسێک کە سوێندەکەی شکاند و پاشان سێ ڕۆژ بەڕۆژووبوو لەکاتێک دەشیتوانی نانی 10هەژار بدات یان جلیان بۆ بکات، ئایا کەفارەتەکەی دامەزراوە؟
لەوەڵامدا فەرموویان:
ئەگەر کەسێک سوێندی شکاند و دەشیتوانی نانی 10کەس بدات یان جلیان بۆ بکات، بەڵام چوو 3 ڕۆژ بەڕۆژوو بوو(وەک ئەوەی لەناو خەڵکی بە هەڵە بڵاوبووەتەوە)، کەفارەتەکەی نەکەوتووە و دەبێت نانی 10 هەژار بدات، پاداشتی ڕۆژووەکەشی هەیە و بە سوننەت بۆی هەژماردەکرێ.
تێبینی:
کەفارەتی سوێند بەو ڕیزبەندیەیە، تا پێشینەکان بتوانی نابێت بچی بۆ هەنگاوی دواتر.
- ناندانی 10 هەژار یان جل بۆکردنیان
یان ئازادکردنی کۆیلەیەک بە ویستی خۆت.
- سێ ڕۆژ بەڕۆژووبوون.









