بەیانی زووە بەڕێ کەوتم تا تاقیکردنەوەیەک بکەم کە ئەم تاقیکردنەوەیە زۆرکەس لەبەر قورسیەکەی لە زانکۆ دەرکراون و بەھۆی دەنەچوونیانەوە.
لەگەڵ بارانێکی ئارام و شەقامەکان چۆڵن تەنھا چەند کەسێک لەناو پاسەکەدا ھەن,سەیر دەکەم ئاخۆ ئەبێ ئەم داپیرەیە بیر لە چ بکاتەوە؟ زۆر سەیرە! ئەبێت لەم کاتەدا بیرلەوە بکاتەوە کە بۆچی ھاتۆتە دونیایەوە و ئایا پێویستە دوای کامە ئاین بکەوێت ئەو کات بەختەوەری ڕاستەقینە بەدەست دەھێنیت, یان ئەو گەنجەی کە سەری داخستۆتە سەر مۆبایلەکەی ئەبێت بیربکاتەوە چی لەبەر بکات بۆ ئەم کۆبوونەوەیە؟!, ئەمڕۆ دەبێت چەند قازانج بکات؟! نازانم ئەکرێت زۆر زیاتر...
لەبیرم نەچووە کە من لەم پاسە و لەم وڵاتە خۆشبەخترین کەسم، کە لەم کاتەی پێویستە بیر لەو تاقیکرنەوەیە بکەمەوە کەچی بیر و خەیاڵەکانم ھەمووی لای دەرسەکانی فێرگەیە,ئەمە قسەی بریقەدارنینن نەبەخوا,قسەیەک لەناخی دڵم دەردەچن.
شتێک ھەیە ھەر لەناخمدایە ئەبێت بڵێم تا زۆرترین کەس سود لەم فێرگە باڵایە وەربگرێت.
چەند ساڵە حەزم لە خوێندنی دەرسە شەرعییەکان بووە بەڵام من لەگەڵ ھیچ مامۆستایەک نەمتوانی ئەو ئاسودەیە بەدەست بھێنم یان دەتوانم بڵێم: کە نەیانتوانی ھەستی سەلامەتیم پێبدەن,داوام لەبراکەم ئەکرد کە من دەخوێنم پێی وتم مەخوێنە بۆتۆ نابێت ,ھەر پرسیارێکت ھەبوو پێم بڵێ,ئەو کات زۆر دڵگران بووم کە بۆچی ڕێگرە لەوەی کە دەمەوێت بخوێنم,دواتر....!چونکە وتی من نازانم فڵان یان فڵان مامۆستا چۆنە,بۆیە مەخوێنە.بۆیە وازم ھێنا,و دڵم لێی سارد دەبوو,بەڵام شتێکت بە ڕاستی خۆش بوێت ھەر لە دڵت دەبێت با ھیچ ڕێگایەکیش نەبێت پێی بگەی,پێش مانگی سێ ڕۆیشتم بۆ ماڵی خودا،لەوێ دوعام کرد کە خودا ڕێگا ڕاستەکەم لێبکاتەوە و کەسێک کە خۆشت دەوێت و ڕێگای ڕاستی گرتووە با لەلای ئەو بخوێنم, یەک مانگی نەبرد مامۆستا ئاگاداری دانا و ژیانمانی گۆڕی و ئێستا من و براکەم خوێندکاری مامۆستاین.ئەو ئاسودەیەی لە دڵی مندا ھەیە دڵنیام کە ڕێگا ڕاستەکەیە پشت بە ﷲ تعالی .
ھەمیشە لە دوعاکانمان دەبیت مامۆستا,ھەمیشە لە دوعاکانمان دەبن ئەدمینە بەڕێزەکان.