⁉️ کەسێك دەپرسێت بۆچی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپی ڕووسیا پێشکەش بکەم؟
➕ ئێمەش دەڵێین:
سکۆلەرشیپی ڕووسیا یەکێکە لە ئاسانترین سکۆلەرشیپەکان کە بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بەردەستە و تەنها مەرجی نمرەی هەیە! بیرت نەچێت چانسێکی دووبارە نەبووە وە باشترین دەرفەتە بۆ گەیشتن بە خوێندنی نێودەوڵەتی و کرانەوە بەڕووی جیهاندا.
❓مادەم تەنها مەرجی نمرەی هەیە، دەبێ کۆنمرەم چەند بێت؟
➕ لە کۆنمرەی "73" بەرەوسەر دەتوانێ داواکاری پێشکەش بکات بۆ سکۆلەرشیپی حکومەتی ڕووسیا، بەڵام هەتا کۆنمرەت بەرزتر بێت چانسی وەرگرتن زیاترە.
❓بەخوا چاکە، ئەی چەند خوێندکار وەردەگرن؟ وە بۆ چ ئاستێك بەردەستە؟
➕ هەر وڵاتێك پشکی تایبەتی خۆی هەیە، هەرێمی کوردستان ٧٠ کورسی پێشکەش کراوە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانستی ڕووسیا. بۆ ئاستەکانی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بەردەستە.
❓دەستت خۆش بێت، بەشەکان چین کە بەردەستن؟
➕ بۆ بەکالۆریۆس جگە لە بەشی فڕۆکەوانی و سەربازی، سەرجەم بەشەکانی دیکە بەردەستە بە پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان و دەرمانسازی و هتد.. وە سەرجەم بەشە ئەندازیارییەکان، وە بەشە کارگێڕییەکان و زۆری تر. بۆ ماستەر و دکتۆراش زۆرترین بەش بەردەستن بە خۆشحاڵییەوە.
❓وابێت هەر زۆر باشە، ئەی تۆ بڵێی زانکۆکان دانپیانراو (باوەڕپێکراو) بن؟
➕ بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە خوێندنی سکۆلەرشیپ سەرجەم زانکۆکان باوەڕپێکراون و کاتێك خوێندکار دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان کار بە بڕوانامەکەی دەکرێت و هیچ کێشەی نیە.
ئەمە بەشی دووەم بوو لە پرسیار و وەڵامی خوازیارێکی سکۆلەرشیپ و ئێمە. چاوەڕێی بەشەکانی تر بن؛ یاخوود ئەگەر خۆت پرسیار هەیە ئەوە بێ دوودڵی ئێستا نامەم بۆ بنێرە:
https://t.me/arman_s_aبیرت نەچێ خوێندن لە ڕووسیا کلیکی سەرکەوتنتە!