زۆربەی ئەو کۆرس و زانیارییانەی ئەمڕۆ هەندێک کۆمپانیا و ئاژانس بە پارەیەکی خەیاڵی دەیفرۆشن... ئێمە ساڵانێک پێش ئێستا بە خۆڕایی فێری خەڵکمان کردووە.
ئەگەر تازە منت ناسیوە، ڕەنگە وا بزانیت ئێمە تەنها لە یەک بوارداین. نەخێر.
لە تەکنەلۆجیا و پڕۆگرامسازییەوە بیگرە بۆ فۆرێکس و، لە عقارات و بۆ Web3 و میدیا لە چەندین کار چاڵاکن و کار دەکەن ستاف و کارەکان چاڵاکن و بزنسی ڕاستەقینەن. بەڵام ئەوەی لای من گرنگە ناوەکان نییە... ئەو عەقڵیەتەیە کە لە پشتیانەوەیە.
کاتێک YouTube و Dropshipping لە کوردستان تەنها وشەیەکی نامۆ بوون و زۆر کەس نەیدەزانی چۆن پارەی لێ دروست بکات، ئێمە یەکەمین کۆرسەکانمان بڵاوکردەوە و ملیۆنان بینەری هەبوو.
لە دروستکردنی وێبسایت، SEO، هۆستینگ و سکیوریتییەوە، تا دەگاتە فۆرێکس.
لە ShaFX، ئێمە دەمانتوانی هەموو کۆمیشنی IB بخەینە گیرفانی خۆمانەوە... هەروەک ئەوەی زۆربەی خەڵک لە بازاڕەکەدا دەیکەن. بەڵام ئێمە سیستەمی Rebateـمان دروست کرد. تا ئێستا زیاتر لە 100,000 دۆلارمان گەڕاندووەتەوە بۆ گیرفانی ترەیدەرەکان. بۆچی؟ چونکە کاتێک تۆ یارمەتی خەڵک دەدەیت قازانج بکەن، تۆ تەنها بزنسێک دروست ناکەیت، تۆ کۆمەڵگایەک و متمانەیەک دروست دەکەیت کە بە پارە ناکڕدرێت.
هەموو ئەمانەش هەر تەنها قسە نین.
لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە خەریکی دروستکردن و تاقیکردنەوە و کەوتن و هەستانەوەین.
بەدەستهێنانی خەڵاتی Top 25 Reseller Hosting، بڕوانامەکانی گۆگڵ، یان بوون بە FundedNext Elite Trader... و زیاتر لە 24 بڕوانامەی تر.
دەیڵێم بۆ ئەوەی بزانیت ئێمە ئەمڕۆ لە خەو هەڵنەستاوین و دەستمان پێنەکردووە. ئەو شتانەی ئەمڕۆ وەک شتێکی ئاسایی دەیانبینی، کاتێک ئێمە دەستمان پێکرد هەرگیز ئاسایی نەبوون.
بڕوای من هەمیشە ئەوە بووە و ناگۆڕێت:
زانیارییەک ئەگەر بتوانێت ژیانی کەسێک، گەنجێک باشتر بکات... بۆچی پێویستە هەمیشە لە پشت دیواری پارەوە بێت؟
ئەوەی تا ئێستا دروستمان کردووە تەنها بناغە بووە.
یارییە گەورەکە هێشتا لە ڕێگایە و شتی گەورە تر ماوە.
ئەگەر تاقەتان هەبوو سەیرێکی
www.shalawkoy.com بکەن.