https://kurdistanbot.de/lkenerekan/lkenerbot/attach.php?id=Njc5OA==🔵 مـرۆڤ و بـاوەڕ
ئـەمـڕۆ لـە میـدیـایـەڪ پـرسـیارێڪـ نـووسـرابـوو
هـۆڪـار چ بـووە خـەڵڪـی ڪـەم بـەشداری لـە ناشتـنـی هـاوژیـنـی شـاعـیر لـەتیف هـەڵـمەت ڪـرد؟
زۆربـەی ڪـۆمێنتـەڪـانـم خـوێنـدەوە، زۆریـان هـۆڪـارەڪـەیـان بـۆ باری ڪـەسـایـەتـی شـاعیـر لـەتیف هـەڵمـەت ڪـە مـرۆڤێـڪـی دژی دینە و بـڕوای بـە ئـایین نییـە،
هێندێڪـیش نـووسیبـوویـان زۆربەی هـونـەرمـەندەڪـان نـاچنـە پـرسـە و سـەرقـەبران!
گـەلـۆ مـن دەبێـژم گـریـمـان هـەمـوو ئـەو شتـانـە ڕاست بـوو،
بـەڵام دەپـرسـم لێتـان ئـەو تـەرمـەی لـە وێنـەڪـەدا دەیبینـن،هـاوژینـی ئـەو پیـاوەیـە ڪـە ساڵانێڪ لـەگـەڵ شێعـرو، وشەدا ژیـاوە، بـە شێعـر خـەمـی نیشتـمان و مـرۆڤـایـەتیی نـووسی، و بـە دەقـی خـۆی هـەزاران دڵـی خـەوتـووی هـەژانـد.
بـەڵام ئـەمـڕۆ، لـە ڪـاتێڪدا ڪـە پـەیڪەرێڪی بێـدەنگ لـە نـاو تـابـووتێڪدا بـە چـاوەڕوانیی دواین هـەنگاوەڪانی ژیـانە،
شـوێنـەڪە زۆر بێـدەنگە...
لـە خـۆم دەپـرسـم:
بـەڕاستـی مـردن لـەو ڪـۆمـەڵگـەیـە ئـەوەنـدە ئـاسـایـی بـووە؟
یـان یـادڪـردنەوەمـان لـە ڕێـزگـرتـن لـە مـردوان ئـەوەنـدە ڪـەمـڕەنگ بـۆتـەوە؟
ئـەم تـابـووتـە تـەنـێ تـەرمـی ژنێڪـی تێـدا نییە؛
لـە نـاویـدا بـەشێڪـ لـە یـادەوەریـیەڪـانی ژیـانـی شـاعیرێڪـ خـەوتـووە،
بـەشێڪ لـە مێـژووی خـۆشـەویستـی
بـەشێڪ لـە مانـدووبـوونی ژنێڪ ڪە ، سـاڵانێڪ لـە پشت پـەردەی ژیـانـی شاعیـرێڪدا، بێـدەنگ بـەشـی خـۆی لـە قـورسـایـی ژیـانـی لـەڪـۆڵـناوە!
ئـەو دایڪـە ئـەمـڕۆ بـەخـاڪـی نیشتـمـان دەسپـێردرێ،
بـەڵام لـە ڪـەم بــەشدار بـوونـی خـەڵڪـی نـابێتـە ڪەمبوونی بـەهـای ئـەو مـرۆڤـە.
گـەر جیـاوازیی بـاوەڕ بتـوانێت مـرۆڤ لـە دڵـی ئێمە دەربڪات، ئـەوا ئـەوە بـاوەڕ نییـە ڪە مـرۆڤـی لـێ دروست دەڪات؛ ئەوە دیـوارێڪە ڪە ئێـمە بـە دەستـی خـۆمـان لـە نێـوان دڵـەڪانمان دروستمان ڪـردووە.!
چ سـەیرە؛ لـە ڪـاتی مـردنـدا هێـندێڪـ ڪەس پێـش ئـەوەی بپـرسن «ئـەم مـرۆڤـە چـۆن ژیـاوە؟»، دەپـرسـن ئەو مـردووە «بـاوەڕی بـەچـی بووە؟»؛ وەڪ ئـەوەی بـەهـای مـرۆڤ بـە ژیـانی پێـوانـە نـەڪـەن بـەڵـام بـە بـاوەڕەڪەی بپـێون.
گـەر نـەچـوون بـۆ سـەر مـەزاری مـرۆڤێڪ تـەنیـا بـەهۆی جیـاوازیی بـاوەڕەڪـەی بێـت، ئـەوا ڪێشەڪە لـە جیاوازیی بـاوەڕ نییە؛ لـەوەیـە ڪە ئێمە هێشتا فێـری جیـاڪردنـەوەی «مـرۆڤ بـوون» لـە «بـاوەڕ» نـەبـووین.
هیچ بـاوەڕێڪ نـابێت ئـەوەنـدە لـە دڵمان گـەورە بـێت ڪە مـرۆڤ لـە دەرەوەی دڵـمان جێبهێڵێـت . گـەر وای ڪرد ئـەوا لە بـاوەڕەڪەمان زیـاتـر، لـە خـۆمان تێنەگـەیشتووین.
لـە ڪۆمەڵگەیەڪدا ڪە هـەمـوو شتێڪـ بـە ئـایین دەسـەپێنێت، تـەنـانـەت مـردنیش دەبێتـە هـۆی پـۆلێنڪردنـی مـرۆڤ؛ ئەوەی لـەبیر دەڪرێت، ئـەوەیـە ڪە پێش هـەر نـاوێڪ، هـەموومان مـرۆڤین.
گـەر ڪەسێڪـ لـە ڪاتی مـردنی مـرۆڤێڪدا، لـە جـیاتی دڵسـۆزی بـۆ ژیـان و ڪـۆچـی ئـەو مـرۆڤە، تـەنیا لـە بـاوەڕەڪەی بپـرسێت، ئـەوا پـرسیارەڪەی لـە مـردوو نییە؛ لـە خـۆیـەتی. چـونڪە مـرۆڤـایـەتـی ئـەوە نییە هـەموومـان وەڪـ یـەڪ بیر بڪەینـەوە ،مـرۆڤـایـەتی ئـەوەیـە بـتوانین لـەگەڵ جیـاوازیـیەڪانماندا، ڕێـز لـەیـەڪـتر بگـریـن.
✍ مەتین عەزیزی
#کوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان